چالاکێکی فەرهەنگیی کورد سزای سێ مانگو یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
تاهیر قادرزادە، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی كوردستان بە بڕیاری دادگای شۆڕشی شاری سنەو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگای كۆبوونەوەی سێنفیی مامۆستایانو، هەروەها بە تۆمەتی شێواندنی ڕای گشتی سزای سێ مانگو ڕۆژێک زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپا.
ئەم چالاكە فەرهەنگییەی شاری سەقز لە چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام بەهۆی چالاكییە سێنفییەكانی بانگ کراوەتە ناوەندە ئەمنیەتییەکانو لێكۆڵینەوەی لێكراوە.