ئاوی لێڵ‌و قوڕاوی‌و پڕ له جڕوجانه‌وه‌ر له شێره‌ی ئاوه‌کانی نێوماڵی خه‌ڵکی هه‌رسین خه‌ڵکیان تووڕه‌و هه‌راسان کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ئاوی شاری هه‌رسین له کرمان له ڕۆژی شه‌ممه، ٢١ ی خاکه‌لێوه‌وه به‌هۆی بی کیفایه‌تی به‌رپرسانی شار تیکچووهو به که‌لکی خواردنه‌وه نییه، جیا له‌وه هیندێک شوێن دهبرێو ئه‌و ئاوه قوڕاوهش له خه‌ڵکی ده‌بڕدرێ.
دانیشوویه‌کی گه‌ڕه‌کی کوی تاڵه‌قانی له شاری هه‌رسین ده‌ڵێ زۆر له خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که جڕوجانه‌وه‌ری وه‌ک کرمیان له ئاوی نێوماڵاندا دیوه‌ته‌وه. دانیشتوویه‌کی ناڕازیی گه‌ڕه‌کی سه‌رابیش ده‌ڵێ چه‌ند ڕۆژێکه به ده‌ست ئاوی پیس‌و بڕانی ژیانمان لێ هه‌ڵگیراوه.
شایانی باسه کۆنبوونی سیسته‌می دابه‌شکردنی ئاو له ههرسینو نوێنهکردنهوهیو پشتگوێخرانی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی شار به‌شێک له هۆکاری دروستبوونی ئه‌و کێشانه‌ن که به‌رۆکی خه‌ڵکیان گرتوه.