محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد ماوه‌ی ٢٢ ساڵه له زیندان دایه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا نهمهرهخهسی پێدراوه‌و نە چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێ.
محەممەد نەزەری کە به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه لە بارودۆخێکی زۆر خراپی جەستەیی دایە، كاربه‌ده‌ستان له ناردنی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه خۆیان ده‌بوێرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و دیسكی پشت لە بارودۆخێکی زۆر سەخت دایەو ماوه‌ی ٢٢ ساڵه به‌بێ مهرهخهسیو ناردنی بۆ لای پزیشك له زینداندا بەند کراوە.
بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شار دەڵێن ناردنی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌و مه‌ره‌خه‌سی له‌به‌ر ده‌ستی دادگای شاری مه‌هاباد دایه، له حاڵێكدا ناوبراو له زیندانی ڕه‌جایی شار بەند کراوەو کەس لێی ناپرسێ.
کەسێکی شایەتحاڵی ژیانی محەمەد نەزەرەی دەڵێ ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵ ئەو لە هۆش دەچێ‌و بە ناچار بۆ نه‌خۆشخانەی دەگوازنەوە، به‌لڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی دادگای مه‌هابادی پێنابێ هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا به نه‌خۆشی بۆ زیندانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری ساڵی ١٣٥٠ی هه‌تاوی له شاری بۆكان له دایكب ووهو ناوبراو به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌سبه‌سه‌رو حوكمی زیندانی ههتاههتایهیی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شایانی باسه كه محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له ٢٢ ساڵه‌ی به‌ندكرانیدا تا ئێستا نه‌یتوانیوه مه‌ره‌خه‌سی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی وه‌ربگرێ. ناوبراو ئێستا له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج‌و لە دوورخراوهییدا حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كا.