Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۱ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 12/12/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

چالاكیی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی‌ ١٠ خاكه‌لێوه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ بانه‌

31/03/2016 | 10:26:25
10ybanaaaa

به‌ بۆنه‌ی‌ ١٠ خاكه‌لێوه‌، ساڵڕۆژی شه‌هیدكرانی‌ پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌د‌و یارانی له‌ ناوچه‌كانی‌ بانه‌ چالاكیی ته‌بیلغی كرا.
به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ گه‌یشتوو به‌ كوردستان‌و كورد، شه‌وی‌ ١٠ خاكه‌لێوه‌، ڕۆژی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كردستان به‌ نووسینی‌ دارو دیواره‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ تركتی‌ پێوه‌ندیدار به‌م ڕۆژه‌ له‌ ئاواییه‌كانی‌ نه‌مه‌شیر، نجنێی‌ سه‌روو، نجنێنی‌ خواروو و مه‌نیجه‌ڵان یادی‌ شەهیدانی کۆماریان بەرز ڕاگرت.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ بۆ به‌یانیی ڕۆژی ١١ی‌ خاكه‌لێوه‌ سپای‌ پاسداران له‌ كۆخانه‌وه‌ خۆیان گه‌یانده‌ ئه‌م ئاواییانه‌وه‌و هەوڵیان دا دروشم و نووسراوه‌كانی‌ سه‌ر دارو دیواره‌كان ڕه‌ش بکەنەوە.