له گوندەکانی ئاڵیکه‌ند، قەڵای رەسوڵە سیت، سریلاواو یەکشەوەی بۆکانو له سه‌ر مه‌زاری کۆمه‌ڵێک شه‌هیدی کۆمار‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له گۆڕستانی ئه‌و گوندانە، ڕێز له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی حیزب‌و کوردستان نرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٠ ی خاکه‌لێوه، ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان کۆمه‌ڵێکی زۆر له خه‌ڵکی ئاوایی ئاڵیکەند بۆ ڕێزنان له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی کوردستان‌و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه شه‌هید پێشه‌وا قازی محهممهدو سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێبازی کۆماری کوردستان چوونه سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که له‌سه‌ر مه‌زاری چه‌ند شه‌هیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له گۆڕستانی ئاوایی گیرا، به‌شداربووان به خوێندنی فاتیحا یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانیان به‌رز ڕاگرت‌و په‌یمانی وه‌فایان له‌گه‌ڵ نوێکردنه‌وه.
گوندی پێشمه‌رگه‌په‌روه‌ری ئاڵیکه‌ند تا ئێستا زیاتر له چه‌ند شه‌هیدی پێشکێش به باره‌گای ئازادی کورد کردوەو مەزاری چەند شەهیدێکی دیکەی حیزبی دێموکرات لە گۆڕستانی ئەو گوندەیە که به‌شێکیان بریتین له: ناسر محه‌ممه‌دپوور، عه‌وڵا محه‌ممه‌دپوور، ئه‌بووبه‌کر پارنج، ڕه‌شید خه‌لیلی، قاسم محه‌ممه‌دپوور ناسراو به قاسمی باقیو سوڵتان حاجی ڕه‌سووڵی.
لە گوندەکانی قەڵای ڕەسوڵەسیتو سریلاواش خەڵک‌و بنەماڵەی شەهیدان چوونەتە سەر مەزاری شەهیدان لە گۆڕستانەکانی ئەو گوندانەو یادو بیرەوەریی شەهیدانیانی حیزب‌و گەلیان بەرز ڕاگرت.
هەر لەو پێوەندییەدا کۆمەڵێک لە چالاکانی ئەدەبیو فەرهەنگیی شاری بۆکان چوونە سەر مەزاری عەلی بەگی شێرزاد لە گوندی یەکشەوەو، لە ڕۆژی ١٠ ی خاکەلێوەدا یادو بیرەوەریی شەهیدانی کۆمار‌و سەرجەم شەهیدانی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
ئەو کۆمەڵە چالاکە ئەدەبیو فەرهەنگییە دوایە چوونە سەر مەزاری سەیفولقوزات لە خانەقای شەمسی برهانو بە خوێندنەوەی شێعری حیماسیو بەرگری، یادو بیرەوەریی شەهیدانی کۆماری کوردستانیان بەرز راگرت.
شایانی باسە دوای رووخانی کۆماری کوردستان هێزە سەرکوتگەرەکانی رێژیمی پاشایەتی بۆ تۆڵەکردنەوە لە دامەزرێنەرانو بەڕێوەبەرانو پارێزەرانی کۆماری کوردستان لە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٢٥ی هەتاویدا، ١٢ ئەفسەری کۆمارپارێزیان لە شاری بۆکان لە دار دا کە عەلی بەگی شێرزاد، فەرماندەری هێزی بۆکان، یەک لەوان بوو.