ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا زۆر بە توندی ناڕەزایەتیی خۆی لە بابەت مەحكوومكردنەوەی سهرلهنوێی یوسف كاكەمەمی، زیندانیی سیاسیی کوردی بەندكراو لە زیندانی ورمێو زیادكرانی ٥ ساڵی دیكە لە حوكمەكەی دهربڕی. یوسف کاکهمهمی بەهۆی نووسینی نامە بۆ ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ ئهو سزایهی بهسهردا سهپاوه.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند یوسف كاكەمەی، چالاکی كوردی بەندكراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ كە ئێستا لە حاڵی تێپەڕكردنی ٩ ساڵ بهندکرانی پاش دوو جار دادگاییکردنی نادادوەرانە دایە، بەهۆی نووسینی نامە بۆ ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ٥ ساڵی دیكەشی لە حوكمەكەی زیاد كراوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە كە یوسف كاكەمەمی، تەمەن ٣٨ ساڵ، لە ساڵی ٢٠١٥ چەند جار بردراوەتە لقی ٦ی دەفتەری دادستانیو بەبێ ئهوهی مافی گرتنی پارێزەری پێبدرێ، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بەدژی نیزام” و “قسە كردن لەگەڵ ڕاگەیەنەكان و ڕێكخراوە بێگانەكان” دادگایی کراوهوه لهسهر نووسینی نامهیهک بۆ ئەحمەد شەهید ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی له ساڵی ڕابردوودا سزا دراوه.
یوسف كاكەمەمی، خەڵكی شاری مەهاباده که لە ساڵی ١٣٨٦، دەستبەسەر و بە تۆمەتی پێوەندیو هاوكاریكردنی یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی دژبەری نیزام حوكمی٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئهو ئێستا لە بەندی ١٢ی زیندانی ورمێ ماوەی حوكمەكەی تێپەڕ دەكا.