لافاوه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاری پاوه که به دوای شه‌پۆله باران بارینه‌که هاته پێش، زیاتر له ٤٥٠ میلیۆن تمه‌نی زیان به ڕێگاوبانی ئه‌و شاره گه‌یاندوه.
برایم شه‌هریاری، به‌رپرسی ئیداره‌ی رێگاوبانی شاری پاوه ده‌ڵێ جیا له‌وه له ١٥ جێ ڕێگاوبانه‌کان به‌هۆی ڕمینی شاخ‌و به‌ربوونه‌وه‌ی به‌رد گیراون، به تایبه‌ت له مه‌سیره‌کانی پاوه بۆ ڕوانسه‌ر، پاوه بۆ باینگان، پاوه بۆ نه‌وسوود و نۆدشه کێشه‌ی هاتوچۆی دروست کردوه.
جیا له زیانی ماڵیی لافاوه‌کان، شه‌پۆلی باران بارینه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بۆته هۆی پێخۆشبوونی خه‌ڵک، به تایبه‌ت وه‌رزێڕه‌کان، جیا له‌وه‌ی زۆر له کانیاوه‌کان، چۆم‌و کارێزو تاڤگه‌کانی کوردستان دوای ٢٠ ساڵ ژیاونه‌ته‌وه.
شایانی باسه که باران بارینه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له کوردستا له شاره‌کانی بۆکان، مه‌هاباد، سه‌قز، مهریوانو سه‌رده‌شتیش زیانی ماڵێی زۆری به خه‌ڵک به تایبه‌ت خاوه‌ن باخه‌کان گه‌یاندوه‌و له دوو پارێزگای سنه‌و ورمێ بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ که‌س.