له شاری بانه‌و به ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌زگای چاپ‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی “مانگ” ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له کۆمه‌ڵه ڕۆمان‌و چیرۆکه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌ن، ڕۆماننوسی گه‌وره‌ی کوردی باشووری کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه شه‌وی سێشمه‌مه، له‌سه‌ر چوارشه‌ممه ١١ی خاکه‌لێوه به‌به‌شداریی شێرزاد حهسهنو کۆمه‌ڵێکی زۆر له ئه‌دیبان، نووسهرانو هۆگرانی ئه‌ده‌بی کوردی له ساڵۆنی کۆبوونه‌وه‌کانی هۆتێل لاله‌ی بانه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و کۆمه‌ڵه کتێب‌و ڕۆمانه‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌رده‌یان له‌سه‌ر لادرا، بریتی بوون له ڕۆمانه‌کانی “حه‌سار و سه‌گه‌کانی باوکم”، “ژنێک به سه‌ر مناره‌وه”، “پێده‌شتی کارمامزه کوژراوه‌کان”، “خه‌ونی جاڵجاڵۆکه‌کان و ژنیکی منگن”، “ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند”، “دواشهوی دابه‌زینی عیسا و دارشه‌قه‌کانی نیشتمان”، “دوا هه‌مین ورته ورتی من” و کۆمه‌ڵه چیرۆکێک له ژێر ناسی ” کۆی چیرۆکه‌کان” که له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ” مانگ”ه‌وه چاپ‌و بڵاو کراونه‌ته‌وه.
شایانی باسه له‌و رێوڕه‌سمه‌دا شاری بانه سێ نووسه‌ری به‌شداری ئه‌و کۆڕه‌ی، محه‌ممه‌د ره‌ئوف ته‌وه‌کولی، عه‌تا نههاییو شێرزاد حه‌سه‌نی خه‌ڵات کرد‌و له بڕگه‌ی کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌ش شێرزاد حه‌سه‌ن ڕۆمانه‌کانی بۆ به‌شداربووانی کۆڕه‌که ئیمزا کرد.