ژنه کوردێکی ئیزه‌دی له‌گه‌ڵ ١٣ ژنی دیکه‌ی خه‌ڵاتی ژنانی بوێری جێهانی پێدرا. ئه‌و خه‌ڵاته هه‌موو ساڵێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه ده‌درێته ئه‌و ژنانه‌ی له ئاستی جیهاندا به ئازایه‌تیی تایبه‌ت خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن.
جان کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێوڕه‌سمێکدا که له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو، به ده‌ستی خۆی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی دابه‌شکرد، که یه‌ک له‌و خه‌ڵاتانه به دوکتور نه‌غم نه‌وزاد حه‌سه‌ن، ژنه کوردی ئیزه‌دیی خه‌ڵکی شێخان بڕا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێ دوکتور نه‌غم نه‌وزاد حه‌سه‌ن پزیشکی ژنانه‌و یارمه‌تیی زۆری به‌و کچ‌و ژنانه کردوه که له ده‌ستی داعش ڕزگاریان بووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌موو ساڵێ خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی بوێر به‌و ژنانه ده‌به‌خشێ که له ئاستی جیهاندا له بواری رێبهڕیکردن، پشتیوانی له دادپهروهریو یه‌کسانی، داکۆکی له ئاشتی‌و به‌رگری له مافی مرۆڤ‌و یه‌کسانیی ڕهگهزیو پێشکه‌وتنی ژناندا تێدهکۆشنو شوێنیان دیاره.
شایانی باسه ئه‌و خه‌ڵاته یه‌که‌مجار له ساڵی ٢٠٠٧ بناغه‌که‌ی داندراو تا ئێستا نیزیک به ٦٠ ژن له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێدراوه.