عه‌بدوڵڵا ئهنیژ، وه‌رزشکاری ڕهزمکاری خه‌ڵکی مه‌هاباد له کێبرکێ جیهانییه‌کانی “مویتای” له وڵاتی تایله‌ند به‌ڕێوه‌چوون، پله‌ی دووهه‌می وه‌ده‌ست هێنا.
ئه‌نیز له پێشبڕکێیه‌کانی هه‌لبژاردنی ئه‌و لقه وه‌رزشییه‌دا که له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی پێشوو له پارێزگای گیلان به‌ڕێوه‌چوو، توانی وه‌ک ته‌نیا وه‌رزشکاری ئێران به‌شداری کێبرکێ جیهانییه‌کانی “مویتای” له وڵاتی تایله‌ند بێ.
ئه‌و وه‌رزشکاره لێهاتوویه‌ی کورد له کێبرکێ جیهانییه‌کانی مویتای له وڵاتی تایله‌ند له کێشی که‌م ٦٧ دا توانی هه‌موو ڕکه‌به‌ره‌کانی به چۆکدا بێنێ‌و خۆی بگه‌یه‌نێته یاریی کۆتایی؛ به‌ڵام له فیناڵدا که له‌گه‌ڵ وهرزشکاریکی خانه‌خوێ که‌وتبوو یارییه‌که‌ی دانا‌و میداڵی زیوی ئه‌و کێبرکێیانهو پله‌ی دووهه‌می له ئاستی جیهاندا به ناوی خۆی تۆمار کرد.
ڕکه‌به‌ری ئهنیژ له یاریی کۆتایی پاڵه‌وانی سێ ده‌وره‌ی پێشووی ئه‌و یارییانه بوو.
ئه‌و وه‌رزشکاره مه‌هابادییه که ٢٥ ساڵی ته‌مه‌نه، نیزیک به ١٥ ساڵه به‌شێوه‌ی حیرفه‌یی به وه‌رزشی ڕه‌زمیی مویتای سه‌رقاڵه‌و جیا له‌و پله جیهانییه، دوو پله‌ی دووههمو سێهه‌می له ئاستی ئێران‌دا هه‌یه‌و ١٠ جاریش له ئاستی پارێزگای ورمێ‌دا یه‌که‌م هاتۆته‌وه.
شایانی باسه که کێبرکێ جیهانییه‌کانی مویتای” له وڵاتی تایله‌ند به به‌شاری ٣ هه‌زار وه‌رزشکار له وڵاتانی جیهان له ڕۆژانی ٢٥ ی ڕه‌شه‌ممه تا ٣ ی خاکه‌لێوه به‌ڕێوه چوو.