له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ٢٤ كه‌س له قه‌سری شیرین به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێمای شه‌ڕی نێوان ئێران‌و عێراق كوژراون‌و برینداربوون.
سه‌رهه‌نگ عه‌نایه‌ت فه‌لاحی، فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامیی ڕێژیم له قه‌سری شیرین وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گوتی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا له شاری سنووریی قه‌سری شیرین ٢٤ كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران‌و عێراق كوژراون‌و بریندار بوون، ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، له‌وه‌نده که‌سه ٦ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه‌و ١٨ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش بریندار‌و نقوستان بوون.
جووتیاران، گوندنشینه‌كان، مه‌ڕدارانی كۆچه‌ریی ناوچه‌و هه‌روه‌ها ئه‌م هێزانه‌ی كه مینه‌كان هه‌ڵده‌گرنه‌وه قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه دڵتهزێنهنو هه‌ر به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین چه‌ند سه‌ر مه‌ڕو ماڵات‌و ته‌نانه‌ت تهراكتوری جووتیارنیش بهركهوتوونو له نوێترین ته‌قینه‌وه‌ی مین له قه‌سری شیرین دوو ڕۆژ له‌وه پێش ٧ سه‌ر مه‌ڕی شوانێک له ناوچه‌ی قهڵاسهوزی که‌وتنه سه‌ر مین‌و مندار بوونه‌وه.
شایانی باسه كه جێژنی به‌ناو پاكسازیو هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ٧٠٠ هه‌زار هێكتار له زه‌وییه مێنڕێژكراوهكانی پارێزگای كرماشان به ڕواڵه‌ت له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩١داو، به به‌شداریی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش تا ئێستا‌و به دوای ئه‌و پاکسازییانهش به ده‌یان كه‌س له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین.