Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۱ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 12/12/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

چالاکیی تەبلیغیی لایەنگرانی حیزب لە پیرانشار بەبۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە

29/03/2016 | 12:32:43
10ykhakalewaaaa

ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پیرانشار بەبۆنەی هاتنەوەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵرۆژی لەداردرانی پێشەوا قازی محەممەدو شەهیدانی دیکەی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان کرد.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە بڵاوکردنەوی دروشمی حیزبی، وێنەی شەهیدانی کۆمارو تڕاکتی تەبلیغی یادو بیرەوەریی پێشەوا قازی محەممەدیان بەرز ڕاگرت‌و لەگەڵ ئامانجەکانی پێشەوا قازی محەممەد بەڵێنی وەفایان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە:
گوندی خورینج، تابڵۆکانی سەر جادەی پەسوێ، گردەبن، پردی دایە شێخی، جادەی خراپە، جادەی زین‌وینجیان، زەنگیاوێ، شنۆزەنگ، دربکە، گەڕەکی ڕزگاری، دەوروبەری مزگەوتی زەرگەتەن، کۆڵانەکانی سینا، مەلەویی غەربی، دەورووبەری قوتابخانەی مەحمود قادری، دەوربوەری ئاگرکوژێنەوە، کۆڵانەکانی سەرچاوە و زەرگەتەن.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیەوە دەسخۆشی لەو بەشە لە ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزب کردوەو سڵاوی بۆ ناردوون.