Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۹ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ | 19/06/2019 | کاتژمێر:
ئەدەب

بۆ هەڵەبجەی ستەملێکراو

17/03/2016 | 11:22:12
+A
-A
ئاشق

چرای ماڵی دڵم خامـــــــۆشە ئەمـــــــــڕۆ
دەروونم پڕ لە ســـــۆز و جـــــۆشە ئەمڕۆ
سەرم گێژە و خەیـــــــــــــــاڵم وێڵ و ئاڵۆز
هەچی خۆشییە لە لام ناخــــــــۆشە ئەمڕۆ
******
دەبارێنێتە سەر شـــــــــــــــــاری هەڵەبجە
مەرگ، ئەهریمەنی خوێنخۆری شەڕخواز
دەکەونە سەر زەوی وێـــــگرا، بە جارێک
هەزاران پیر و لاو، زارۆکـــــــــــی بێ‌ناز
*****
چییە ئەو گرمـــــــــەگرمە، دەنگی ڕەعدە؟
ئەدی ئەو هەورە بۆرە چییە لە سەر شار؟
بڵێی ئێــــــــــــستا کە نەورۆزمان دەڕێ دا
بەسەرمان کاتـــــــــــــــــەوە بارانی ئادار؟
******
بە ڕەحمەت رێژنەیـــــــەکی خۆش ببارێ
لە تۆز بشواتەوە پۆتـــــــــــــــراکی داران
عەرز تێراو بکا و گوڵزار و چــــــــیمەن،
بڕازێنێتەوە وەک جاری جــــــــــــــاران؟
****
نەخێر گرمەی فڕۆکە و دەنگی بۆمبــــــە،
نەخێر بارانی مــــــــــــــەرگە و دادەبارێ
نەخیر زوحاکە هاتـــــــــــــوە و ژاری پێیە
ژیان دەکوژێ و دەخنـــــــــکێنێ بەهارێ
****
پشوو دەبـــڕێن، دەوەستێ باوی هەنگاو
گەروو ویشک دەبــــێت و دڵ دەکوشرین
مژۆڵی چاوەکان دادێــــــــــــنە سەریەک
گرێ دەدرێن زمان و دەم دەبەســـــرێن
****
گەڵاڕێزانە لێرە بـــــــــــــــــــەم بــــەهارە
خەڵک خنکاون و خانـــــــــــــوو داتەپیون
بەکۆ پەلک و چرۆی سەوزو گەش و جوان
سڕ و بێ‌گیان بەسەریـــــــەک دا وەریون
***
بە کێ بێژم کە چم دی و چم بەسەرهات؟
نزای خۆم بەرمە بەر کام بارەگایــــــەک؟
هەموو دیتیان کە چۆن قڕ بوو هەڵەبجە و
بەلام قەت لێی نەپرســـــــــیم دادگایەک
ئاشق
١٦/٣/٢٠١٤