کۆڕێکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان بۆ باس له ئه‌زموونی شێعریی که‌ریم حیکمه‌تی ته‌رخان کرا.
ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان رۆژی شەممه، ١٥ی ڕەشەمه لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا کۆڕێکی لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” پێکهێنا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌که‌دا رووبار بداغی، به‌ڕێوه‌به‌رێکی کۆره باسێکی له شاعیر‌و ئه‌زمونه شێعرییه‌کانی ئه‌و کرد‌و دواتر کەریم حیکمەتی کۆمەڵێک لە شێعرەکانی خۆی خوێنده‌وه‌و له‌سه‌ر ئەزموونەکانی خۆی لە بواری ئەدەبیاتدا بۆ به‌شداران دوا.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا خالید عینایەتی وتارێکی ئاراستەی بەشداربووان کرد کە لەوێدا باس لە پرسی زمان لە شێعردا کرابوو. پاشان پەرژایه سەر چەند شێعرێکی کەریم حیکمەتی کە لەو کۆڕەدا خویندرانەوە.
لە درێژەی کۆڕەکەدا حیکمەتی رووبەڕووی پرسیار و تیبینی ئامادەبووان بۆوەو هەر کامەیان به گوێرەی پێویست لە لایەن کۆڕگێره‌وه وەڵام درایەوە.
((سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان))