خوشك و برایەك لە شاری سەقز دەسبەسەر كران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستانو کورد فەوزیە حوسێنزادەو ئاوات حوسێنزادە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری سەقز دەسبەسەر كران.
ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە ئەم خوشكو برایە ڕۆژی ٩ی ڕەشەممە پاش پشكنینی ماڵەكەیان دەسبەسەر كراونو بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونەتەوە.
شایانی باسە كە تا ئامادەكرانی ئەم هەواڵە هۆكاری دەسبەسەر كردنی ئەم خوشکو برایە نەزانراوە، بەڵام شیمانەی ئەمە دەكرێ كە بە تۆمەتی هاوكاریكردنی یەكێك لە حیزبە كوردییەکانی دژبەری كۆماری ئیسلامی دەسبەر كرابن.