سكرتێری ستادی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ گوتی، بە لەبەرچاوگرتنی بەرنامەی زەمەنبەندیی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ، ئەم گۆلە لە ماوەی ١٠ تا ١٢ ساڵی داهاتوودا، زیندوو دەبێتەوەو بۆ حاڵەتی ئێكۆلۆژیی خۆی دەگەڕێتەوە.
عیسا كەڵانتەری، سكرتێری ستادی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ وێڕای ئاماژە بە بەرنامە جیاجیاكانی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ گوتی، كەمكردنەوەی ئاوی جووتیاران یەكەم پلانی ئەو پرۆژەیەیەو، ساڵانە یەك میلیاردو ٢٠٠ میلیۆن میتری موكەعەب لە پشكی ئاوی جووتیاران كەم دەكرێتەوە.
بە قسەی كەڵانتەری، لە قۆناخی دووهەمدا، نیزیك بە ٦٥٠ میلیۆن میتری موكەعەب ئاو لە ڕووباری كەڵوێ و ٩٠٠ میلیۆن میتری موكەعەب ئاوی جەغەتووش بۆ ئەم گۆلە دەهێندرێ.
هەواڵدەریی مێهر ڕۆژی چوارشەممە 7ی ڕەشەممە ڕایگەیاندبوو كە گۆلی ورمێ سەدی٩٨ قەبارەی ئاویی خۆی لەدەست داوەو ئەو ڕێكارانەی كە تا ئێستا دەوڵەت بۆ رێگری لە ویشکبوونی گرتوویەتە بەر، كاریگەریی ئەوتۆی نەبووە.