ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌ممه له به‌ره‌به‌ری ساڵی نوێ‌دا ٦ حاڵه‌تی مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له سێ شاری ئیلام، سنه‌و كرماشان به‌ڕێوه چوو.
له شاری ئیلام گرووپێك له كارمه‌ندانی شیركه‌تی پیترۆشیمی به هۆی پێنه‌دانی جێژنانه‌و هه‌قی ساڵانه له‌به‌رده‌م به‌شی ماڵیی ئه‌م شیركه‌ته له شه‌قامی ٤ “ناوچه‌ی ئابزا” كۆبوونه‌وه‌و داوای مافەکانیان کرد.
گرووپێك له داواكارانی مه‌سكه‌نی مێهریش له ئیلام به‌هۆی وهرنەگرتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی خۆیان له به‌رده‌م ده‌فته‌ری مه‌سكه‌نی مێهر له گۆڕه‌پانی میلادی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردو ڕایانگه‌یاند كه لە ماوه‌ی ٣ ساڵی ڕابردوودا بڕی ٤٠ میلیۆن تمه‌نیان وه‌رگرتوه‌و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌م یه‌كه نیشته‌جێبوونانه ته‌نیا چوارچیوەیەکی ئاسنەو هیچ دیكه‌ی لێ دروست نه‌كراوه.
هه‌ر له‌م پێوهندییهداو له شاری سنه‌ش كۆمه‌ڵێك له مووچه‌خۆرانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی به هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی ساڵی ٩٤، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، لقی ٢ی سنه له بڵواری ٢٨ی به‌فرنبار كۆبوونه‌وه‌و داوای پێدانی مووچەکانیان کرد.
هه‌روه‌ها گرووپێك له كارمه‌ندانی “كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ربییه‌ت موعه‌لیم”ی شاری سنه به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی جێژنانه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كۆبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له شاری كرماشانیش كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی لووله‌سازیی “نازوین لووله غه‌رب” به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی ٣ مانگ پێش تا ئێستایان له‌به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته له شارۆچكه‌ی بێستون له شه‌قامی ١٨ میتری كۆبوونه‌وه‌و ناڕەزایەتیان بەو دۆخە دەربڕی.