بارودۆخی جه‌سته‌یی محه‌ممه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند، ڕۆژنامهنووسو چالاكی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له به‌ندی ٣٥٠ ئێڤین، به‌ره‌و خراپی ده‌ڕواو كاربه‌ده‌ستانی زیندان هیچ ئاوڕێكیان بە مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێ نه‌داوه‌ته‌وه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودۆخی ئەم به‌ندكراوه ڕاگه‌یاندووه كه كه‌بوودوه‌ند سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشیی گورچیله‌و، نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ره‌س‌و فشار خوێنیشی هه‌یه‌و تا ئێستا دوو جار سەکتە لێی داوه‌و داوای كردوه كه بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكرێ به‌ڵام بەو حاڵەش داواكەی پشتگوێ خراوه.
ئه‌م ڕۆژنامهنووسو چالاكەی مافی مرۆڤ کە به هۆی چالاكییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤدا له زیندان كراوه، له ماوه‌ی ٩ ساڵ‌و ١٠ مانگ بەندکرانیدا ته‌نیا جارێك، ئه‌ویش پاش مانگرتنێكی دوورودرێژ مه‌ره‌خه‌سیان پێداو له‌و كاته‌وه تا ئێستا نه‌ك مه‌ره‌خه‌سی دیكه‌یان پێنه‌داوه، به‌ڵكوو بۆ چاره‌سه‌ری نهخۆشییەکانیشت بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندانیان نه‌ناردوه.
محه‌ممه‌دسه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ١٠ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٨٦ ده‌سبه‌سه‌رو پاش دادگایكردن حوكمی ١٠ ساڵ و ٦ مانگیان زیندان به‌سه‌ردا سه‌پاند.