قوتابییه‌كی تەمەن ٩ ساڵ له شاری شنۆ خۆی به په‌ت خۆی خنكاند.
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی ڕه‌شه‌ممه قوتابییه‌كی پۆلی سێی سه‌ره‌تای به ناوی ئێحسان دانشخا خۆی ههڵولسیو كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئه‌سعه‌د خزری، فه‌رمانداری شاری شنۆش وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گوتی، بەپێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن ئیداره‌ی فێركردن‌و په‌روه‌رده‌ی شنۆوە کراوە، ئیحسان ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ دایكی دەمقهڕهیان بووه‌و پاشان له توڕه‌ییان خۆی كوشتوه، بەڵام ئەو زانیارییە لەلایەن بنەماڵەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
خۆكوژیی ئه‌م قوتابییه تەمەن ٩ ساڵە له شاری شنۆ له حاڵێك دایه كه ٣ مانگ له‌وه پێشیش قوتابییه‌كی پۆلی ٦ سه‌ره‌تای هه‌ر له‌م شاره خۆی كوشتبوو.