تێكۆشه‌رێكی دێرین‌و بە ئەمەگی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری پیرانشار کۆچی دوایی كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان‌و كورد، چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزبی دێموكراتی به ناوی ئیسماعیل سلێمانی، كوڕی حاجی عه‌زیز، خه‌ڵكی گوندی شنۆزهنگی ناوچه‌ی لاجانی پیرانشار به هۆی کۆچی دوایی كرد.
سمایل سلێمانی لە سەردەمی سەختی بەرگریی چەکداریی حیزب‌و لە ساڵی ١٣٥٩ چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیی کردە شان. ئەو پاش چەند ساڵ پێشمەرگایەتی له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردا بریندار بوو و دواتر له لایه‌ن حیزبه‌وه ئیزن درا که بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ‌و ژیانی ئاسایی. لەگەڵ ئەوەشدا سمایل سلێمانی وەک تێکۆشەری بە ئەمەگی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان مایەوە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان بەو بۆنهیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری سمایل سلێمانی دهكاو خۆی به شهریكو به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.