لە ئاوایی حەسەننوورانی ناوچەی شنۆ هەڵمەتێکی نەمامچاندن بەڕێوە چوو.
ڕۆژی هەینی ١٤ی ڕەشەمە، بە دەسپێشخەریی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “ژینکۆی شنۆ”و بە بەشداریو پێشوازیی مامۆستایانو قوتابیانی قوتابخانەی ئاوایی حەسەننووران، هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوە چوو.
لەو هەڵمەتە دا کە کۆمەڵێک لە لاوانی ژینگەدۆستی گوندی “حەسەننووران”یش بەشدار بوون بە بۆنەی ڕۆژی “نەمامچاندن”، ٣٠٠ نەمام لە ڕێگاکانی دەوری ئاوایی نێژران.