كۆمه‌ڵێك له پزیشكانی شاری مه‌هاباد ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو بۆ سهردانو چاره‌سه‌ری برینه‌کانی نه‌خۆشه‌کانی گوندی به‌سری سه‌ردانی ئه‌و گونده‌یان کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موكریان، تیمێكی پزیشكی كه پێكهاتبوو له دوو ده‌رمانساز، دوكتورێكی ددان، دوكتورێكی گشتی‌و هه‌روه‌ها پزیكشێكی دیكه بۆ نه‌خۆشییه عفونییهكان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ده‌رمانگای ئاوایی به‌سری کاری پشکنین‌و چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌خۆشه‌كانی ئه‌م گونده کرد‌و بێ به‌رامبه‌ر چی ده‌واو ده‌رمان بوو پێیان دان.
ئه‌وان له‌و کاته که‌مه‌دا توانیان کاری پشکنین‌و ده‌رمان بۆ 30 که‌س له نه‌خۆشه تایبه‌ته‌کانی ئه‌و گونده بکه‌ن.
شایانی باسه ئه‌م دوكتورانهی به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته خۆبه‌خشانه‌و خێرخوازانایه بوون، بریتی بوون له كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی مانگی سوور‌و هه‌روه‌ها دوكتور ڕاستین، دوكتور فه‌ریده عه‌باسی، دوكتور سه‌بووی، دوكتور سه‌دیقی، دوكتور موسازادهو دوكتور سه‌لاحه‌دین خه‌دیو.