ساڵانه به‌هۆی بڕینی داره‌كانی لێڕه‌واره‌كانی زاگرۆس، نزیكه‌ی ١ میلیۆن میتری چوارگۆشه دار ده‌کرێته خه‌ڵووز.
مه‌جید ته‌وه‌كولی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی زانستیی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی لۆڕستان ده‌ڵێ ئه‌م دارانه به مه‌به‌ستی دابینكردنی سووته‌مه‌نی ده‌بڕدرێن. به قسه‌ی ناوبراو لێڕه‌واره‌كانی زاگرۆس سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی داری سووته‌مه‌نیی ڕه‌ژی بۆ سه‌دی ٨٠ ی حه‌شیمه‌تی ئێرانن.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی هه‌یئه‌تی زانستیی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی لۆڕستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ “بڕینه‌وه‌ی دار‌و په‌ڕاندنی سه‌رچڵی داره‌کان” به مه‌به‌ستی دابینكردنی سووته‌مه‌نی‌و تفاقی مه‌ڕوماڵات یه‌كێك له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی له‌نێو چوونی ئه‌م دارستانه‌یه.
ته‌وه‌كولی له درێژه‌دا گوتی داره‌كانی لێڕه‌واره‌كانی زاگرۆس به‌هۆی په‌ڕاندنی لق و پۆپ‌و سهرچلهکانیان له شێوازی سه‌ره‌كی‌و سوورشتیی خۆیان دهرچوونو زۆربه‌یان كورتنو كۆتهرهیان زۆره.
داربه‌ڕوو له زۆرترین و گرینگ‌ترین جۆره‌كانی دار له رۆژاوای وڵات به تایبه‌ت له ناوچه‌ی زاگرۆسه. دارستانه به‌ڕووه‌كانی زاگرۆس له پارێزگای ورمێ ڕا ده‌ست پێده‌كه‌ن و تا ١٠ پارێزگای دیكه وه‌ك كرماشان، ئیلام، لۆڕستان، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، كۆهگیلوویه و بۆیرئه‌حمه‌د، خووزستان و فارس درێژه‌یان هه‌یه.
دارستانه‌كانی زاگرۆس به پانتایی ٦ میلیۆن هێكتارهوه، سه‌دی ٤٠ی دارستانه‌كانی ئێران پێك دێنن. جگه له بڕینه‌وه‌ی داره‌كانی ئه‌م لێڕه‌وارانه نه‌خۆشیی “ویرووسی ڕه‌ژی”ش ١ میلیۆن و ٤٠٠ هه‌زار هێكتار له داره‌كانی ئه‌م دارستانانه‌ی وشك كردووه، یان ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌و وشك بوون ده‌چن. هه‌روه‌ها دیارده‌ی خۆڵبارین له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا مه‌ترسیی زۆری خستۆته سه‌ر دارستانه‌كانی بناری زاگرۆس.