بۆ تهكمیلكرانی فازه‌كانی ٢ و ٣ی وه‌رزشگای شاری چواری ئیلام بڕی ٦ میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته.
بێهرووز حه‌یده‌رزاده، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش و لاوانی پارێزگای ئیلام وێڕای ئاماژه به بارودۆخی وه‌رزشگای زه‌ویی فووتباڵی چوار پێداگریی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه که زیاتر له ٣٠ ساڵه هیچ هه‌وڵێك بۆ وه‌رزشگای ئه‌م به‌شه نه‌دراوه.
پێویست به وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه فڕۆكه‌كانی عێراق له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٦٥به بۆمب هێرشیان كرده سه‌ر زه‌وی فووتباڵی چه‌مه‌نی به‌شی چوار‌و، له‌و هێرشه‌دا زیاتر له ١٤ كه‌س له لاوان و مێرمناڵانی یاریزانی ئیلام له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی كێبڕكێیه‌كی وه‌رزشیدا گیانیان له ده‌ستدا.
پارێزگای ئیلام به پانتاییی ٤٣٠ كیلۆمیتر، خاوه‌نی دوورودرێژترین سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراقه‌و، شار‌و گونده‌كانی ئه‌م پارێزگایه له سه‌رده‌می شه‌ڕی ٨ ساڵه‌دا زیاتر له ٥٠٠ جار كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری مووشه‌ك و فڕۆكه‌كانی ڕێژیمی به‌عسی عێراق، به‌ڵام پاش كۆتایی شه‌ڕیش ئه‌م پارێزگایه هه‌ر وه‌ك هه‌ژارترین ناوچه‌كانی ئێران مایه‌وه.