له ماوه‌ی ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا ٤٤ كۆڵبه‌ری كورد له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان كوژران‌و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه ڕایه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه، له ساڵی ٢٠١٥ی زایینی‌دا، لانیكه‌م ٤٤ كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژراون‌و ٢١ كه‌سیش بریندار بوون، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ٧ كه‌سیش له چه‌ند ڕووداوێکی وه‌ك خنكان له ڕووباره‌كان به هۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌کانی رێژیم‌و ڕه‌قبوونه‌وه له سه‌رمای سه‌ختدا گیانیان له ده‌ست داوه.
له ڕاپۆرتی كاناڵی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستاندا هاتووه كه به سه‌رنجدان به نه‌بوونی ده‌ره‌تانی لێكۆڵینه‌وه سه‌ربه‌خۆكان له نێوخۆی ئێرانداو سه‌ره‌ڕای بوونی فشاره ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆسه‌ر سه‌رچاوه مرۆییه جێی متمانه‌كان، ئه‌م ئامارانه هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی په‌لاماری هێزه نیزامییه‌كان بۆسه‌ر كۆڵبه‌ران ناگرێته‌وه‌و ته‌نیا تایبه‌ت به‌م حاڵه‌تانه‌یه كه له لایه‌ن ئه‌م كاناڵه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له هه‌ر ساڵدا به سه‌دان كه‌س له كۆڵبه‌ره‌كان له ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان، له پێناو په‌یدا كردنی پارووهنانێكدا ده‌بنه به قوربانیی سیاسه‌تی سه‌رکوت.
ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێرانیش، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، كوژرانی كۆڵبه‌رانی سه‌ر سنووری به “كوشتنی خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی قه‌زایی”ی رێژیم‌دا ناوبردوه‌و سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیوه.
ڕاپۆرتنێری تایبه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به بارودۆخی دژواری كۆڵبه‌رانی سه‌ر سنوور‌و “كوشتوبڕی سیستماتیك”ی ئه‌وان كردوه‌و گوتوویه‌تی: قانوونی ئێران جموجۆڵو هێنان و بردنی كاڵا له لایه‌ن كۆڵبه‌ره‌كان به تاوان ده‌زانێ، له حاڵێکدا سزاكه‌ی چه‌ند مانگ زیندان یان جهریمهیهكه بارته‌قای ئه‌م شتوومه‌كانه‌ی كه لێیان گرتوون، به‌ڵام به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ی كه بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید نێردراون ده‌ركه‌وتووه كه پاسه‌وانه‌کانی سه‌ر سنوور ته‌قه له‌م كۆڵبه‌رانه ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه له هه‌ر ساڵدا جگه له وه‌ی كه به ده‌یان كۆڵبه‌ر ده‌كه‌ن به قوربانی، به‌وه‌ش ناوه‌ستن و وڵاغهكانیشیان ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژ و یان ده‌یانكوژن یا ئه‌وه‌ی كه به برینداری به‌جێیان دێڵن.