ئه‌ندامێکی له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموکڕات له ناوچه‌ی سه‌قز کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد عه‌زیز فه‌تاحی، ناسراو به “عه‌زیزی خات پیرۆز” خه‌ڵکی ئاوایی میره‌دێی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌قز که ئه‌ندامی له مێژینه‌ی حیزبی دێموکرات بوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢١ ی ڕێبه‌ندان له ته‌مه‌نی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
عه‌زیزی خات پیرۆز ساڵی ١٣٥٨ پێوه‌ندی به حیزبه‌وه گرتوه‌و به ئازایهتیو شێلگیرانه یارمه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی له ناوچه‌ی سه‌قزدا داوه. ئه‌و چه‌ند جارێک له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه به تاوانی یارمه‌تی گه‌یاندن به پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات له ناوچه‌کانی سه‌قز گیراوه‌و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دراوه.
عه‌زیزی خات پیرۆز تا دوا هه‌ناسه دڵی بۆ نیشتمانه‌که‌ی لێی ده‌دا و به ئاواتی سه‌رکه‌وتنی حیزب‌و خه‌باتی گه‌له‌که‌ی بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری عه‌زیزی خات پیرۆز ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.