لە درێژەی بەردەوامی هەڵەی پزیشكی و گیان لە دەستدانی هاووڵاتییان بە تایبەت منداڵان، كچێكی مێرمنداڵی خەڵكی شاری مەریوان بەهۆی هەڵەی پزیشكی گیانی لە دەستدا.
بە پێی سهرچاوه ههواڵدهرییهکان قوتابییهکی پۆلی چوارەمی سەرەتایی لە قوتابخانهی مووسكی شاری مەریوان بە ناوی ساریە رەحمانی بەهۆی نەخۆشیەوە دەبردرێتە نەخۆشخانەی ئەم شارەو پزیشك بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكەی ٢ دەرزی لێ دهداو دوای ٢٤ كاتژمێر ساریە حاڵی خراپتر دەبێ لە سەردانی دووبارەیان بۆ نەخۆشخانەی و گرتنی سێنۆگرافی دەردەكەوێ كە ئەم كچە منداڵە “كبد و گورچیلە”ی بە تەواوی لە كار كەوتووەو پاش چەند كاتژمێری دیكە مالاوایی له ژیان دهکا.
به پێی قسهکانی پزشكی نهخۆشخانه مردنی ئەم منداڵە کچهی بۆ دوو هۆکار گهڕاندهوه له لهوانهیه تووشی ئانلفۆڵانزای بەراز بووبێ و ههر بۆیه بۆ زانیاری زیاتر بۆ پزیشكی یاسایی شاری سنە گواستراوەتەوە.