سه‌ره‌ڕای خراپبوونی ڕێگه‌وبانه‌كانی پارێزگای سنه، نزیك به ١٥ ساڵه یه‌ك له‌دوای یه‌ك كاربه‌ده‌ستانی پارێزگا‌و ده‌وڵه‌تی به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه جاده‌كان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئاسنه ڕێیش بۆ ئه‌م پارێزگایه ڕابكێشن.
له بواری ئاسمانیش پارێزگای سنه بارودۆخی نه چه‌ندان باشی هه‌یه و ته‌نیا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی كۆنی هه‌یه له ڕۆژانه یه‌ك جار مسافیر ده‌گوازێته‌وه‌و زۆربه‌ی كاته‌كان به بیانووی جۆراوجۆر سه‌فه‌ره‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه چیرۆكی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی دیكه كه قه‌راربوو له شاری سه‌قز دروست بكرێ به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز مایه‌وه‌و ته‌نیا یه‌ك قسه بوو.
جگه‌له خراپیی ڕێگه‌وبان و جاده‌كان، ناستانداربوونی ماشێنه‌كانی ئێران ڕۆژ نییه به ڕووداوی هاتوچۆ كه‌س یان كه‌سانێك نه‌بنه قوربانی، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زیان و خه‌ساره ماڵیه‌كانی له‌وێ بوه‌ستن.
به‌پێی ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پزیشك قانوونیی ئه‌م پارێزگایه له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ٣٥٤ كه‌س له جاده‌كان به ڕووداوی ماشێن گیانیان له‌ده‌ست داوه له حاڵێكدا كه ئه‌م ئاماره زیاتره له ڕێژه‌ی كوژراوانی گشتیی ساڵی ٩٣ یانی نزیك به ٣١٦ كه‌س بووه.
غوڵامڕه‌زا هومایون پوور وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره گوتی له هه‌مان ٩ مانگدا به‌ڵام له ساڵی ڕابردوو ٢٩٣ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ كوژراون كه سه‌دی ٢٠/٨ گه‌شه‌ی كردوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: له ٩ مانگی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م ٤٤ كه‌س له نێو شاردا، ٢٨٤ كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی شار و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش له جاده‌ی ئاواییه‌كان به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ كوژراون.
هومایوون پوور له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند، له نێو ڕووداوه‌كانی ساڵی ڕابردووش‌دا كه بۆته هۆی كوژرانی چه‌ندین كه‌س، ٣٨ حاڵه‌ت له نێو شار، ٢٣٣ حاڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی شار و ٢٢ حاڵه‌تی دیكه‌ش له جاده‌ی ئاواییه‌كان ڕوویان داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای سنه وێڕای ئاماژه به‌م مه‌سه‌له كه ڕێژه‌ی برینداره‌كانی ئه‌م ڕووداوانه له ماوه‌ی ٩ مانگی ئه‌مساڵدا تا ئاستی سه‌دی ٤ زیادی كردووه، گوتی: له‌م ماوه‌یه‌دا ٤ هه‌زار و ١٥٤ كه‌س له ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی جاده‌كان بریندار بوون كه ئه‌م ئاماره له ٩ مانگی ساڵی ڕابردوودا ٣ هه‌زار و ٩٩٢ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندرابوو.