حه‌مید ئیزه‌دپه‌نا، لێکۆڵه‌ر، نووسه‌ر و شاعیری لۆر، له ته‌مه‌نی ٨٢ ساڵیدا له شاری پاریسی پێته‌ختی فه‌رانسه کۆچی دوایی کرد.
حه‌مید ئیزه‌دپه‌نا یه‌که‌م که‌س بوو که وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری لۆڕستان له ده‌یه‌کانی ٤٠ و ٥٠ی هه‌تاویدا کاری ده‌کرد و ده‌ورێکی گرینگی له پاراستن و کۆ کردنه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی لۆڕستاندا ده‌گێڕێ.
ئه‌و وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه توانی قه‌ڵای “فلک الفلاک” له ئه‌رتوش بستێنێته‌وه و بیکاته مۆزه‌خانه که ئێستا یه‌کێک له میراته فه‌رهه‌نگی و مێژووییه‌کانی لۆڕستانه.
کارناسان ده‌ڵێن به‌شی هه‌ره گرینگی کار و چالاکییه‌کانی ئه‌م توێژه‌ره لۆره له نووسینی ده‌یان کتێب، وتار و توێژینه‌وه له بواره‌کانی جۆربه‌جۆری که‌ونارناسی و فه‌رهه‌نگی دایه که له ڕیزی سه‌رچاوه به‌نرخ و ناوازه‌کانی لۆره‌کان بۆ وه‌چه‌ی داهاتوو و تویژه‌رانی داهاتوویه.
ئیزه‌دپه‌نا که دوایین ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له فه‌رانسه برده سه‌ر، وه‌سێتی کردووه تا له خوڕه‌م ئاوا به خاکی بسپیرن.