٤٠ هه‌زار پاسدار بۆ به‌شادری کردن له شه‌ڕی سووریه ڕژانه نێو خاکی ئه‌م وڵاته.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت باسی له چوونی ٤٠ هه‌زار شێوه‌نیزامیی سپای پاسدارانی ئێران بۆ ناوچه‌ی حه‌له‌ب به مه‌به‌ستی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته کرد.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که بڕیاره به‌م زووانه دژبه‌رانی سووری له ریاز کۆبوونه‌وه‌یه‌ک پێک بێنن تاکوو تاوتوێی بارودۆخی سووریه پاش دانووستانه‌کانی ژێنێڤ بکه‌ن.
دانووستانه‌کانی ژێنێڤ تا ٢٥ی فێوریه دوا خراون و بڕیاره ئه‌مڕۆ قه‌یران سووریه له مونیخ به‌دواداچوونی بۆ بکرێ.
سه‌رتیپ ئه‌سعه‌د ئه‌لزه‌عبی له ڕێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه، له لێدوانێکدا بۆ شه‌رقولئه‌وسه‌ت گوتی قه‌راره ڕێبه‌ره نیزامییه‌کانی دژبهراب سه‌ره‌تا له ساری ئیستانبولی تورکیه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک پێک بێنن و تاوتوێی بارودۆخی سووریه بکه‌ن. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌وری سه‌ره‌کی له به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی ڕیازدا ده‌گێڕن.
ئه‌لزه‌عبی گوتی له‌م دواییانه‌دا ٤٠ هه‌زار شێوه‌نیزامیی سپای پاسداران خۆیان گه‌یاندۆته چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سووریه تا له شه‌ڕی حه‌ڵه‌بدا به‌شداری بکه‌ن. ئه‌و گوتی ڕێژیمی ئه‌سه‌د گرووپی داعش به‌هێز ده‌کا تا پاساو بۆ چالاکییه نیزامییه‌کانی خۆی بێنێ.
ئه‌م ڕێبه‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه هه‌روه‌ها گوتی تا ئه‌م کاته‌ی که یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌کان به‌پێی بڕیارنامه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ده‌ستیان نه‌گا، ئاماده نابن له دانووستانه‌کانی ژێنێڤدا به‌شداری بکه‌ن.
ئه‌و له وڵامی ئیدیعای ڕێژیمی سووریه‌دا که ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته‌ی به به‌جێ هێشتنی مێزی دانووستان تاوانبار کردووه گوتی: تا ئه‌م کاته‌ی که ٢ داوای ئه‌وان وه‌دی نه‌هێنن، به‌شداری له‌م دانووستانانه‌دا ناکه‌ن.
به قسه‌ی ناوبراو یه‌که‌م داوای دژبه‌رانی ئه‌سه‌د ناردنی یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ سووریه و داوای دووهه‌میشیان کۆتایی هێنان به په‌لاماره‌کانی ئیران و ڕووسیه بۆ ناوچه‌کانی باکووری ئه‌م وڵاته‌یه.