فڕۆکەکانی تورکیه چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانیان لە سنووری سیدەكان و چیای خواکوڕک بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان بۆردوومان کرد.
سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کان رایانگەیاند که سێ فڕۆکەی شه‌ڕکه‌ری تورکیه چیای کەوەرتێیان لە سنووری سیدەکان و چەند ناوچەیەکی دیكەیان لە چیای خواکوڕک بۆردوومان کردوە.
بەپێی زانیارییەكان فڕۆكە شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیه بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK یان کردووەتە ئامانج، بەڵام تاوەكو ئێستا زیانی بۆردوومانەكان سه‌ر ئه‌م ڕێکخراوه نه‌زانروه.به‌ڵام زیانی له زه‌وی و زاری خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه داوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه بەڕێوەبەری شاردێی سیدەکان هەروەها گوتی” بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیه هیچ زیانی گیانی نەبووە و شوێنی بۆردوومانەکان لەدەرەوەی ماڵەکان بووە و ته‌نیا دەشتاییەکانی گرتووەتەوە.