دادگای ئینقلابی ئیسلامی له شاری سه‌قز، حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ر چالاكێكی كرێكاری داسه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، دادگای ئینقلابی ئیسلامی له شاری سه‌قز، حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به تۆمه‌تی ته‌بلیغات بۆ حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر چالاكێكی كرێكاری به ناوی عوسمان ئیسماعیلی داسه‌پاند.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه عوسمان ئیسماعیلی له ڕۆژی ٨ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و پاش ١٢ ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه و ڕاگرتنی له ژووری تاكه‌كه‌سیدا به دانانی بارمته‌ی ٧٢ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
ئیسماعیلی له ڕۆژانی ١٠ و ١١ی خه‌رمانان له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامی له شاری سه‌قز به سه‌رۆكایه‌تیی قازی جه‌عفه‌ر ڕه‌حیمی دادگایی كرا‌و تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له كۆمه‌ڵه‌و پڕوپاگه‌نده بۆ حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی‌یان وهپاڵدا.
دادگا حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه كوردییه‌كان به‌سه‌ر عوسمان ئیسماعیلی داسه‌پاند.