١١ لاوی كرماشانی شه‌وی ڕابردوو به هۆكاری ناڕوون له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، شه‌وی ڕابردوو پۆلێك له لاوانی كرماشانی به هۆكاری ناڕوون له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ركراون و گومانی ئه‌وه‌یان لێ كراوه كه له ڕۆژی “٢٢ی به‌همه‌ن” له ناو شاری كرماشان بشێوی بكه‌ن و داموده‌زگاكانی وده‌وڵه‌ت ئاگر تێبه‌ر بده‌ن.
شایانی باسه كه سه‌باره‌ت به‌م گیراوانه تا ئێستا هیچ هه‌واڵ و زانیاریی زیاتر له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.