زیندانییەکی سیاسیی کورد لە شاری کامیاران لە لایەن ھێزەکانی رژیم دەسبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایهوە.
حوسێن کەمانگەر بهندکراوی سیاسی، کە پێشتریش چەند جار لە لایەن ھێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەرکرابوو بە ھۆکاری نادیار دووباره دەسبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایهوه، ناوەندەکانی ئەمنیەتی ڕێژیم تاکۆ ئێستا شوێنی ڕاگرتنی بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیاندوە.
شایانی باسە کە لە کاتی دەسبەسەرکرانی ناوبراو، ھێزە ئەمنیەتیەکان دەستیان بەسەر کەلو پەلە شەخسیەکانی ئەمهاووڵاتییه کوردە داگرتووە.
پێویست به ئاماژەیە کە حوسێن کەمانگەر پێشتریش لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٠ی ھەتاوی لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان دەسبەسەرو پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە، و ھەروەھا لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٢ی ھەتاوی بە تۆمەتی ھەوڵ بۆ تێکدانی ئهمنییهتی میللی سزای ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاو پاش ٧ مانگ لە زیندانی سنە ئازاد کرا.