دوو به‌ندكراوی كورد كه قه‌راربوو ڕۆژی ڕابردوو بۆ جاری دووهه‌م دادگایی بكرێنه‌وه بێ دادگایی كردن بۆ زیندان گه‌ڕێندرانه‌وه.
فه‌رزاد شاه نه‌زه‌ری و ته‌یمور نادری زاده دوو به‌ندكراوی مه‌حكوم به ئێعدامی كورد كه قه‌راربوو ڕۆژی ڕابردوو له دادگای ئینقلاب بۆ جاری دووهه‌م دادگایی بكرێنه‌وه به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی قازی سه‌له‌واتی به‌ڕێوه‌نه‌چوو. پێشتر ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده له لایه‌ن قازی مه‌قیسه حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان بۆ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ لقی ١٥ یان ناردوون.
فه‌رزاد شاه نه‌زه‌ری و ته‌یمور نادری زاده مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٨٩ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌رو نزیك به ٢٠ مانگ له به‌ندیخانه‌كانی سنه، زه‌نجان و ئێڤین له ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگیران و پاشان بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گواسترانه‌وه.
شایانی باسه كه عێرفان نادری زاده كوڕی ته‌یمور به تۆمه‌تی بانگگهش بۆ “ئه‌هلی سوننه‌ت” حوكمی ٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌و ئێستا له گرتووخانه‌ی ڕه‌زایی شاری كه‌ره‌ج ڕاگیراوه.