رێکخراوی بەسیج لە پارێزگای ئیلام، بە بڵاوکردنەوەی تیزێر و تراکت و پڕوپاگه‌نده لە دژی حیزبە کوردیەکان و لە نێو بنکه‌کانی به‌سیجدا سووکایەتی بە حیزبەکان دەکه‌ن و ئەوان بە خائین، کافر و بێ ئێخلاق ناو دەبا.
بە پێی ھەواڵی هه‌واڵده‌رییه ناوخۆییه‌کان لە ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا، رێکخراوی بەسیجی پارێزگای ئیلام بە بڕیاری راستەوخۆی ئورگانی سیاسی ئیتلاعاتی سپا لەم شارە دەستیان کردوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکتی خۆڕایی و لە سێ شێوەی جیاواز‌و لەم نێودا حیزبە کوردیەکان به دوژمەنی ئیسلام و دژە شۆرش ناو دەبا.
سەرچاوە ھەواڵدهرییهکان باس لەوە دەکه کە، لەم سێ مۆستەنەدە، ھەوڵ دراوە کە مێژووی ئەحزابی کوردی بە لاڕێدا به‌رن و ئەوان بە دۆژمەنی سەرەکی ئیسلام و شێعە پێشان بدەن لە پێش چاوەی خەڵک ئه‌م حیزب و ڕێکخراوانه سووک بکه‌ن.
ھەروەھا له به‌شێکی ئه‌م دێکۆمێنتارانه دوکتور قاسملو ڕێبەری پێشوی حیزبی دێموکرات وەک کەسێکی بێ دین و کافر ناو دەبەن.
شایانه باسه که بەشی هه‌ره زۆری ئەم بڵاوکراوانەی سەر رێگا گشتیەکان لە لایەن ئەندامانی بەسیج لە شاری ئیلام بڵاوکراونەتەوە.