مه‌سعوود سوڵتانی فه‌ر، سه‌رۆكی ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگیی ئێران ده‌ڵێ به‌هۆی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌ر ڕۆژدا بڕی ١٩٠ میلیارد دۆلار زیان به‌ر پیشه‌سازیی ئێران كه‌وتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم، مه‌سعوود سوڵتانی فه‌ر له ڕێوڕه‌سمی كرانه‌وه‌ی هۆتێلێك له شاری سیمنان گوتوویه‌تی ، ئه‌م كه‌سانه‌ی كه پێیان وابوو گه‌مارۆكان جگه له كوتهكاغهز چی تر نین، هیچ ئاگایان له‌م خهسارهتانهش نه‌بوو.
ڕووی قسه‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی ڕاست له مه‌حموود ئهحمهدینژاد سه‌ركۆماری ده‌وڵه‌ته‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌می كۆماری ئیسلامییه كه ده‌یگوت گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌نیا چه‌ند پارچه شڕه كاغه‌زن.
ئا‌مریكا ٢ ساڵ پاش كۆتایی ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد و به‌دوای جێبه‌جێ كرانی “به‌رجام” له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئه‌م گه‌مارۆ ئه‌تۆمییانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیش هیوایان خواستووه له ساڵی داهاتوودا بتوانن زیانه‌كانی ئه‌م گه‌مارۆیانه قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.