فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی نیزامیی ئێران ده‌ڵێ وڵاته‌که‌ی له په‌ره‌پـێدانی به‌رنامه موشه‌کیـیه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ و نابێ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر خۆیانی ببینن.
هه‌واڵده‌ریی فارس له زمانی عه‌تائۆڵڵا سـاڵحی بڵاوی کرده‌وه له داهاتوودا به‌رنامه موشه‌کیـیه‌که زیاتر په‌ره‌ی پـێدهدرێ تاوه‌کو موشه‌که‌کان به‌هێزتربن و وردتر ئامانجه‌کان بپێکن.
پاشان ده‌ڵێ هیچ گرنگیـیهک به بڕیاره‌کانی دژی ئێران ناده‌ین و پـشـتگوێیان ده‌خه‌ین. ناوبراو ئه‌م مه‌سه‌له به پـێشـێلکردن نازانێ و ڕایگه‌یاندووه که له به‌رنامه‌ی مووشه‌کیی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌رچه‌نده مانگی ڕابردوو سزاکانی سه‌ر ئێران تا ڕاده‌یه‌ک سووک کران، به‌ڵام هێشتا له نێوان تاران و واشنگتۆن سه‌باره‌ت به به‌رنامه موشه‌کیـیه‌که‌ی ئێران ناکۆکی هەیهو مه‌ترسی ئه‌وه له ئارا دایه که مووشه‌که‌کانی ئێران توانای هه‌ڵگرتنی کڵاوه‌ی ناوکییان هه‌بێ.
پاش سووک کردنی گه‌مارۆکان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌یان میلیارد دۆلار بۆ نێو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران، یارمه‌تیدەر دەبێ بۆ پەرەپێدانی بەرنامهی مووشه‌کی و هاوکاریکردنی زیاتری تیرۆریزم.