به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كانوونی ئه‌نجومه‌نه سینفییه‌كانی كرێكارانی ئێران باسی له سه‌رژمێرییه نوێیه‌كانی خه‌رج و تێچووی بنه‌ماڵه‌كان كرد و گوتی: به‌پێی ڕاگه‌یاندنی نوێنه‌رانی كرێكاره‌كان له پارێزگاكانی ئێران، خه‌رجی مانگانه‌ی هه‌ر بنهماڵهیهكی٤ كه‌سی له‌م وڵاته له ٣ میلیۆن تمه‌ن تێده‌په‌ڕێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، غوڵامڕه‌زا عه‌بباسی باسی له نوێترین ئاماره‌كان له بابه‌ت تێچووی ژیانی بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران له پارێزگا جۆربه‌جۆره‌كانی ئێران كرد و گوتی: به‌پێی لێتوێژینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌م جۆره كه له ڕاپۆرتهكاندا باس كراوه ئاستی پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ٤ كه‌سی كه له ڕێگه‌ی كرێكارییه‌وه بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی ٣ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن مه‌زنده كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینفیی كرێكارانی ئێران وێڕای ئاماژه به وه‌ی كه به‌رز بوونه‌وه‌ی تێچووی بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران و چین و توێژه كه‌م داهاته‌كانی ئه‌م وڵاته بۆته هۆی قووڵتر بوونه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان ئاستی داهات و درهكهوتی ئه‌وان، گوتی: پێشتر له ساڵی ڕابردوودا، خه‌رجی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارێك كه ٤ سه‌ر خێزان بوون، له ٣ میلیۆن تا ٣ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن مه‌زنده كرابوو.
عه‌بباسی پێداگری كرده‌وه كه، به‌م زووانه هه‌موو پارێزگاكان ڕاپۆرته‌كانی خۆیان له بابه‌ت بارودۆخی خه‌رج و تێچووی بنه‌ماڵه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام ڕوون و ئاشكرایه كه به سه‌رنجدان به دابه‌زینی ئاستی خێرایی گه‌شه كردنی نرخی كۆمه‌ڵێك له كاڵا و شتوومه‌كه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان، نرخه‌كان نه‌گۆڕاون و هه‌ر وه‌ك ڕابردوو له هه‌ڵكشان دان.
ناوبراو پشتڕاستی كرده‌وه كۆمه‌ڵێك له پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌ك خانووبه‌ره، خوارده‌مه‌نی، جل و به‌رگ، داوده‌رمان و كرێ ماشێن زیاترین خه‌رج بۆ بنه‌ماڵه‌كان داده‌تاشن و به شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌شی هه‌ره زۆری داهاتی بنه‌ماڵه‌ی كرێكاره‌كان خه‌رجی كرێ خانوو و خوارده‌مه‌نی ده‌كرێ.