ڕێژه‌ی كوژراوه‌كانی ئێران له ڕه‌وتی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریه هه‌روا ڕوو له زیاد بوونه.
هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تیی سانا كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌بلیغاتیی سه‌ربه ڕێژیمی ئه‌سه‌ده، ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د له ڕۆژی ٥ی فێوریه “١٦ی ڕێبه‌ندان” له باكووری شاری حه‌له‌ب، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئاواییه‌كی دیكه‌شدا گرت.
په‌لاماری به‌ره‌ی سووریه، ڕووسیه و ئێران بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌مارۆدانی شاری حه‌له‌ب و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره له هێزه‌كانی دژبه‌ری ئه‌سه‌د، ده‌ستی پێ كرد.
چاوه‌دێری مافه‌كانی مرۆڤی سووریه‌ش له له‌نده‌ن هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگیرانی ئاوایی “رتیان”ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د پشتڕاست كردۆته‌وه و گوتوویه‌تی په‌لاماری ئه‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن هێزه وشكانییه‌كانی سووریه و ئێران به پاڵپشتیی هێزی هه‌وایی ڕووسیه بووه.
هه‌ر له‌م باره‌وه هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیمیش نووسیویه‌تی ٦ كه‌س له‌م بهسیجییانهی ئێرانیش كه به ویستی خۆیان له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا به‌شداریان كردبوو كوژراون و ٢ كه‌سی دیكه‌ش كه ده‌گوترێ كادری ده‌رمانیی ئێران بوون به دیل گیراون.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕێبه‌ندان ته‌رمی دوو كه‌س له ئه‌ندامه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دحوسێن سیراجی و سهیدسهجاد ڕۆشه‌نایی كه له ڕه‌وتی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا له پارێزگای حه‌له‌ب كوژرابوون، له شاری قوم نێژرا.