برای شەهیدێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.
شەوی پێنجشەممە، ١٥ی ڕێبەندان، تاجه‌ددین بەگی کڵاشی، برای شەهید مەحموودبەگی کڵاشی لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
تاجه‌ددین کڵاشی لە گوندی باینگان، لە بنەماڵەیەکی ناسراوو دیاری ناوچەکە چاوی بە دنیا هەڵێنا. ئه‌و پیاوێکی نیشتمانپەروەر، گەلدۆست خەمخۆری هەژارانی ناوچەکە بوو. ماڵ‌و دیوەخانی هەموو کات شوێنی داڵدەدانی خەڵکی لێقەوماو و هەژارو نەخۆش بوو، هەر ئەو هەڵوێستە جامێرانانەشی هێندەی دیکە لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا خۆشەویستی کردبوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی تاجه‌ددین به‌گ ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌می ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌زانێ.