سه‌رۆكی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی ئیلام گوتی: بڕی ٨٠ میلیارد ڕیاڵ ئیعتیبار بۆ ته‌كمیل كرانی كلینیكی ده‌رمانی مهلیكشاهی پێویسته.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم، عه‌لی دڵپیشه له په‌ڕاوێزی كۆبوونه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی مهلیكشاهیدا گوتی: به ته‌واو كرانی پرۆژه‌ی ئه‌م كلینیكه ده‌رمانییه، خه‌ڵكی ئه‌م شاره له به‌شی بێهداشت و ده‌رماندا خزمه‌تێكی زیاتریان پێ ده‌كرێ.
سه‌رۆكی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی ئیلام وێڕای ئاماژه به‌م مه‌سه‌له كه له ئێستادا فازی یه‌كه‌می ئه‌م كلینیكه ده‌رمانییه گه‌یشتۆته دوایین قۆناغ، پشتڕاستی كرده‌وه: ئه‌م بینایه له پارچه زه‌وییه‌ك به پانتایی ٤ هه‌زار و ٦٠٠ میتری چوارگۆشه و له ٤ نهۆمدا داده‌مه‌زرێ.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی: فازی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆژه‌یه تا ئێستا زیاتر له ١٠ میلیارد ڕیاڵی خه‌رج هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام بۆ ته‌كمیل كرانی عه‌مه‌لیاتی ئه‌م پرۆژه‌یه بڕی ٨٠ میلیارد ڕیاڵی دیكه‌ش پێویسته.
سه‌رۆكی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی ئیلام هه‌روه‌ها گوتی: گه‌شه كردنی خزمه‌تگوزارییه بێهداشتی و ده‌رمانییه‌كان له مهلیكشاهی یه‌كێك له داوا سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه و تا ٢٠ ساڵی دیكه گه‌ڵاڵه‌ی پێداویستییه‌كانی ئه‌م شاره بۆ خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانی و پسپۆڕییه‌كان ده‌بێ.