كه‌سایه‌تییه‌كی كوردپه‌روه‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌ی گۆل سندووس به هۆی نه‌خۆشی ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان حاجی میرزامهحموود تالبپوور ئه‌سڵ خه‌ڵكی گۆل سندووسی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده به هۆی نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن له ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵیدا له شاری مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد.
حاجی میرزا مه‌حموود كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناوچه‌ی سندووسی نه‌غه‌ده و شاروێرانی مه‌هاباد بوو، خوالێخۆشبوو كه‌سایه‌تییه‌كی حیزب خۆشه‌ویست و به وه‌فای حیزبی دێموكراتی كوردستان و له سه‌رده‌می خۆیدا كه‌سێكی نزیك و دۆست و ڕه‌فیقی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی ده‌ورانی خه‌باتی نهێنی له زه‌مانی شا دابوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی میرزا مه‌حموود، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری دهكاو خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.