یه‌دوڵڵا محه‌ممه‌دی، هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد له بواری مۆسیقادا ڕه‌خنه‌ی توندی له دهنگو ڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به سانسۆڕی خۆی‌و به‌رهه‌مه‌کانی گرتوه.
یه‌دوڵڵا محه‌ممه‌دی، هونه‌رمه‌ندی دهنگخۆشو ناوداری کورد له ماڵه‌که‌ی خۆی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له هونهرمهندانو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خه‌ڵکیی رێزلێنان له بلیمه‌ته‌کانی کوردستان ڕێزی لێ‌گیرا.
یه‌حیا سه‌مه‌دی، له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجوومه‌نی ڕێزلێنان له بلیمه‌ته‌کانی کوردستان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی: ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌ی مامۆستا یه‌دوڵڵا محه‌ممه‌دی کۆبووینه‌ته‌وه تا وه‌بیر خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی بێنینه‌وه که ئه‌و هه‌میشه له دڵی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌مێنێته‌وه‌و به چاکی ناوی ده‌مێنێ.
ئه‌و له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا وێرای ئاماژه به بارودۆخی ناله‌باری ژیانی هیندێک له هونه‌رمه‌ندانی به‌ڕابردووی کوردی له کۆمه‌ڵگادا کرد‌و ڕه‌خنه‌ی توندی کاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به‌و که‌مته‌رخه‌مییانه گرت که له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌رحه‌ق به‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌کرێ.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و سهردانو دیداره‌دا هونه‌رمه‌ند یه‌دوڵڵا محه‌ممه‌دی ڕه‌خنه‌ی له بارودۆخی ژیانی دوای ساڵانێکی زۆر خزمه‌تی بواری هونه‌ر کرد. ئه‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕه‌خنه‌ی توندی له دهنگو ڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی به تایبه‌ت له شه‌به‌که‌ی ئوستانیی سنه له‌بابه‌ت بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی کرد‌و گوتی: ئه‌من ده‌یان ساڵ خزمه‌تی گۆرانیی کوردیم کردوه، به‌ڵام دهنگو ڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی به‌بێ هۆ به‌رهه‌مه‌کانی منی سانسۆڕ کردوه‌و گۆرانییه‌کانم به‌بێ ده‌نگی من بڵاو ده‌کاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش به سووکایه‌تی به خۆم‌و هونه‌ره‌که‌م ده‌زانم.
یه‌دوڵڵا محه‌ممه‌دی ساڵی ١٣٣٥ له شاری سنه له دایک بوو، ئه‌و له قوتابخانه‌ی مامۆستایانی گه‌وره‌ی کورد وه‌ک حه‌سه‌ن کامکار، کهساییو ته‌ڕه‌قی په‌روه‌رده بووه‌و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌کو مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی هاوچه‌رخ بووه‌و ٧٨ به‌رهه‌می تۆمارکراو له‌گه‌ڵ ئۆرکێسترای له کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه.