٣٠ ئاوایی سه‌ربه شاری سۆنقۆڕی كولیایی ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه.
ئیبراهیم موحیبی، نوێنه‌ری سۆنقۆڕو ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌جلیس وێڕای ئاماژه به‌م بابه‌ته گوتی، ئه‌م گیروگرفتهو چاره‌سه‌رنه‌کرانی شایانی خه‌ڵكی كرماشان نییه.
گیروگرفتی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاواییه‌كانی پارێزگای كرماشان له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه پێدانی خه‌ساره‌تی سهرمالێدراوانی ئه‌مساڵیش كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌سند كراوه، تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه نه‌دراوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاواییه‌كانی سه‌ربه شاری سۆنقۆڕ له حاڵێك دایه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش باس له گیروگرفتی بێ ئاوی له ٥٢ ئاوایی سه‌ربه شاری بۆكانیش كرابوو، ئه‌ویش له حاڵێکدا که ئاوی به‌نداوی بۆكان بۆ شاره‌کانی پارێزگای ته‌ورێز و گۆلی ورمێ ده‌نێردرێ.