به‌ڕێوه‌به‌ری دهرمانو دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای ئیلام هۆكاری وه‌دواكه‌وتنی كرانه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوكاری نه‌كردنی شاره‌داریی ئه‌و شاره گه‌ڕاندنه‌وه.
مێهریار سلێمانی ده‌ڵێ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ده‌رمان له ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای ئیلام پاش ٢٥ ساڵ له ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه هێشتا پێكهاته‌یه‌كی چووكی هه‌یه‌و خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانیی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سێ ده‌رمانگای دی كلینیكی ئیلام، ده‌رمانگای نهورۆزئاواو ده‌رمانگای دێهلۆران هه‌یه.
ناوبراو هۆكاری پێكهاته‌ی چووكی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌رمانی پارێزگای بۆ كه‌مبوونی شوێن و هێزی پسپۆڕ گه‌ڕانده‌وه‌و گوتی سه‌ره‌ڕای پێدانی پشكی ٥ پزیشكی پسپۆڕ به كادری ده‌رمانی له ساڵی ٩٤، ئه‌م كه‌سانه‌یان هێشتا پێ نه‌دراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رمان و دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئیلام هه‌روه‌ها گوتی نه‌خۆشخانه‌ی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ تا ئێستا چه‌ندین جار ده‌ستی به‌كار كردبا و یه‌كێك له گیروگرفته‌كانی ئه‌مه‌یه كه شاره‌داری مۆڵه‌تی پێنه‌داون له حاڵێكدا كه زه‌ویی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه دابین كراوه‌و ته‌نانه‌ت تێچووی پێدانی مۆڵه‌ته‌كه‌ش دراوه، به‌ڵام شاره‌داری ده‌ڵێ زه‌وی نه‌خۆشخانه جیا نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ئاماده نییه هاوكاریی ڕێکخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی بكا.