له شاری بۆکان له ماوه‌ی ١٠ مانگی ڕابردوودا له هه‌ر ٤ حاڵه‌تی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش یه‌کیان هه‌ڵوه‌شاوه.
عه‌لیڕه‌زا نه‌ورۆزی، سه‌رۆکی دادگای بۆکان له کۆبوونه‌وه‌ی کورگڕووپی ژنان‌و بنه‌ماڵه له بۆکان ئاشکرای کرد تهڵاقو جیابوونه‌وه‌کان له بۆکان ئه‌وه‌نده زۆره که لقێکی دادگای بۆکانیان تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرسه ته‌رخان کردوه‌و له شووڕای چاره‌سه‌ی کێشه‌کانیشدا دوو به‌شیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کردۆته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ له ١٠ مانگی ئه‌مساڵدا ٢٢٣٠ حاڵه‌تی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش له بۆکان تۆمار کراوه‌و ٧٥٠ حاله‌تی ته‌ڵاقیش ڕووی داوه‌و به‌و پێیه له هه‌ر ٤ چوار حاڵه‌تی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش یه‌کیان به تهڵاقو جیابوونه‌وه کۆتایی هاتوه.
سه‌رۆکی دادگای بۆکان ده‌ڵێ کێشه‌که هه‌ر ته‌ڵاق نییه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر ناکۆکییه‌کی ژن‌و مێرد که ده‌گاته دادگا کۆمه‌ڵێک په‌روه‌نده‌ی دیکه‌ش له‌سه‌ر ماره‌یی، نه‌فه‌قه‌و گیازی ده‌کرێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش کات‌و کێشه‌یه‌کی زۆر بۆ خهڵکو بۆ دادگاش دروست ده‌که‌ن.
نه‌ورۆزی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاشکرای کردوه که سه‌دی ٨٠ ی کێشه‌کان له‌سه‌ر نهسازانو نهحاوانهوهی ژن‌و مێرده‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتره‌و دادگا ته‌نیا توانیویه‌تی سه‌دی ٢ی ئه‌وان له بڕیاڕهکانیان پاشگه‌ز بکاته‌وه‌و سه‌دی ٩٨ی ئه‌و په‌روه‌ندانه ئاکامه‌که‌ی جیابوونه‌وه‌یه.
ئه‌و ئیدیعای ئه‌وه‌ی کردوه که فهقیریو هه‌ژاری هۆکارێکی زۆر که‌مڕه‌نگی جیابوونهوهکانهوهو، زۆربه‌ی زۆری جیابوونه‌وه‌کان له‌سه‌ر خیانه‌تی هاوسه‌رێتی‌و بهربهڕهڵلایی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوو ده‌ده‌ن.
شایانی باسه دوو ڕۆژ له‌وه پێشیش پوران وهلیون، ڕاوێژکاری وه‌زیری دادگوسته‌ریی ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕیی ” ژنان، ئه‌منیه‌تی ئابووری، کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگی”دا گوتبووی: ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له ٩ مانگی ساڵی ٩٤ دا به نیسبه‌ت ژیانی هاوبه‌ش له ئێران سه‌دی ٢٣ بووه، به واتایه‌کی دی له چاو ٩ مانگی ئه‌مساڵ نیزیک به سه‌دی ٩ زیادی کردوه.