بە هۆی تەرخاننەكردنی بەشی چاودێرییە تایبەتییەكانی منداڵە ناكامڵەكان لە نەخۆشخانەی “حەزرەتی ڕەسووڵ” دوانهیهک لە شاری جوانڕۆ گیانیان له دهست دا.
لەم ڕووداوەدا كە كۆتایی حەوتووی ڕابردوو ڕووی دا، نەبوونی بەڕێوەبەریی ناوەندی بێهداشتی ـ دەرمانیی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای كرماشان بووە هۆی ئەوەی كە هەوڵی دایكو باوكی ئەو دووانهیه بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆی زانسته پزیشکییهکانی كرماشانو تەنانەت هەمەدانو سنەش بۆ ڕاگرتنیان لە ئامێری تایبەت بێ ئاكام بمێنێتهوهو ئهوانیش ببنه قوربانیی كەمتەرخەمیی كاربەدەستانی ئەم پارێزگایە.
بهپێی ئهو ڕاپۆرته ئهم دوو کۆرپه دووانهیه پێویستییان بە ئامێری ئێن ئای سی یو بۆ زیندوو مانەوەیان هەبوو، بەڵام بە هۆی كەمتەرخەمیی كاربەدەستانی نەخۆشخانەو پارێزگا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینیی ڕابردوو یەكێك لەم منداڵانە پاش ٢٤ كاتژمێر مردو ئەوەی دیكەشیان ڕۆژ سێشەممە ٣ی ڕێبەندان لە نەخۆشخانەی محەمەدیی كرماشان گیانی له دهستدا، ئهوهش له حاڵێک دایه که
چەند جار پزیشكانی ئەم پارێزگایە ڕایانگەیاندوە كە لە سێ پارێزگای ڕۆژاوای ئێران شوێنێك بۆ چاودێریی تایبەت بە منداڵە ناكامڵەكان نییە كە بتوانن بۆ ماوەی پێویست لهوێدا ڕایانبگرن.
شایانی باسه که باوكی ئەم دوو منداڵە، بەدواداچوونی بۆ ئهو بابهته کردوه، بهڵام ههموو ههوڵهکانی بێ ئاکام بووه.