غوڵام‌حوسێن مۆحسێنیی ئێژەیی، وتەبێژی دەزگای قەزایی ئێران باسی لە دەستبەسەركرانی نزیكەی ١٠٠ كەس لە پێوەندی لەگەڵ هێرشكردن بۆ سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران کردوه‌و ده‌ڵێ ئه‌و که‌سانه به‌م زووانه ئازاد ده‌کرێن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندوە که كەسێك كە بە قسەی ئه‌و لە دەرەوەی وڵاتەەوە ڕێبەرایەتیی ئەم هێرشەی كردوە و ئێستا لە ئێران گیراوە، خوێندكاری دەركراوی ئەندامی تەحكیمی وەحدەت بووەو پێشتر فەقێ بووە و دەرسی مەلایەتی خوێندوە.
ڕۆژی ١٢ی بەفرانبار پاش ڕاگەیەندرانی هەواڵی ئێعدامكرانی شێخ نێمر، لە لایەن كۆمەڵێك كەسەوە هێرش كرایە سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران‌و كۆنسوولگەریی ئەم وڵاتە لە مەشهەد، بە جۆرێك كە بەشێك لە باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران ئاگری تێبەردرا. پاش ئەم هێرشانەش عەرەبستان پێوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ڕێژیمی تاران پچڕاند.
لەم كاتەوە كۆمەڵێك لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئەم هێرشانەیان خستۆتە ئەستۆی كەسانێكی سه‌ره‌ڕۆ که خۆڕسک ئه‌و کاره‌یان کردوه، به‌شێک له کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێن ئه‌وه کارێک بووه که پێشتر له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه؛ به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌و کاره وایکردوه پێوه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی زۆر له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی له کزی بدا، یان به ته‌واوی بپچڕێ.