له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌وتوویه‌شدا له شاره‌كانی سنه‌و كرماشان له ٥ شوێنی جیاجیا مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تی دەربڕین بەڕێوەچووە كه هه‌موویان به هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌و حەقدەستەوە بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كوردستان‌و كورد گرووپێک له كارمه‌ندەکانی نه‌خۆشخانه‌ی قودسی سنه به هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی دوو مانگی ڕابردوویان له به‌رده‌م ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كۆبوونهوەو سەبارەت بەو دۆخە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شیركه‌تی شاره‌داریی ناوچه‌ی ١ی سنه‌ش هه‌ر به هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی دواكه‌وتووی دوو مانگیان له به‌رده‌م شاره‌داری له شه‌قامی” ١٧ی شهریور” كۆبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌م شاره به‌شێك له كارمه‌ندانی دابه‌شكردنی به‌رق به هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی دواكه‌وتویان له شه‌قامی ئیستقلال كۆبوونه‌وه‌و داوای مافەکانیان کرد.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا له شاری كرماشایش گرووپێك له كارمه‌ندەکانی ئیداره‌ی سهبتو ئه‌حواڵی ئه‌مشاره به هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچهی٤ مانگ‌و زیادهكارییەکانیان له شه‌قامی ٣٠ میتری له به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه كۆبوونهوەو ناڕەزایەتیی خۆیان بە گوێی کاربەدەستان گەیاند.
هه‌ر له شاری كرماشان كارمه‌ندەکانی ئیداره‌ی گازیش هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی دواكه‌وتووی ٣ مانگیان له شوێنی كاره‌كه‌یان له به‌هێشتی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.